کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕینی مووچەوە بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕینی مووچەوە بڕیاریدا
مەودا میدیا-

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران جەختکراوەتەوە لە بەردەوامبوون لە کەمکردنەوەی مووچەی خاوەن پلە تایبەتەکان و خانەنشینەکانیان، خەرجییەکان لەگەڵ ئەو توانا و بودجەیە کە ئێستا لە بەردەستی وەزارەتی داراییە رێکدەخرێتەوە بەمەرجی پاراستنی مافی مووچەخۆرانی ئاسایی شایستە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-6-2020 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.
 
گفتوگۆ لەبارەی رێکخستنەوەی خەرجییەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو توانا و بودجەیە کە ئێستا لە بەردەستی وەزارەتی دارایی و ئابووریدایە بە مەرجی پاراستنی مافی مووچەخۆرانی ئاساییی شایستە، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بووە.
 
ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردووەتەوە، لە بەردەوامبوونی کەمکردنەوەی مووچەی خاوەن پلە تایبەتەکان و ئەوانەشی بەو پلانە خانەنشین بوون کە لە کۆبوونەوەکانی پێشوو بڕیاریان لەسەردراوە. بڕیاریشدراوە لەمبارەیەوە کۆبوونەوەکان تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام بن. 
 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا و ئاو بە لێخۆشبوونی 15% درێژ بکرێتەوە تاوەکو 1-9-2020.
 
هەروەها بەپێی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی وەزیران، دانوستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عیراق تاوتوێ کرا و بڕیاردرا، هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەت بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان سەردانی بەغدا بکات بە ئاراستەی برەودان بەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشانەی پێشتر هەردوولا پێی گەیشتبوون بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عیراق.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان