کوردستانی

لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە پڕۆژەی چاکسازی دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە پڕۆژەی چاکسازی دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو کەسەی کەمئەندامە و دوو مووچەی هەیە له‌ جیاتی مووچه‌ ده‌رماڵه‌ی په‌ككه‌وته‌یان پێ بدرێت.

كوێستان محمد، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند "دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یڕه‌و و یاساكان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت و به‌شه‌ په‌یوه‌نداره‌كان كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمه‌ دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ بۆ رێكخستنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و ئه‌وانه‌ی دوو مووچه‌یان هه‌یه،‌ له‌ جیاتی مووچه‌ ده‌رماڵه‌ی په‌ككه‌وته‌یان پێ بدرێت و هه‌روه‌ها دروستكردنی سه‌نته‌ری ده‌ستنیشانكردنی په‌كه‌وته‌یی و بابه‌تی تۆری چاودێری خێزان، كه‌ له‌ ئایینده‌دا بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی  پێویستییان به‌ هاوكارییه‌ تۆمار بكرێن".

وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌و په‌یره‌و و یاسایانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ وه‌زاره‌تی كاروكاروبای كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هه‌یه،‌ لیژنه‌كانیان خه‌ریكی كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ 1ی تەمووزەوە بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه"‌.


https://www.facebook.com/KRG.DMI.Official/

Qaiwan
Qaiwan