جیهانی

یه‌كه‌م وڵات به‌ده‌نگ هات له‌باره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی توركیا بۆ ناردنی هێز بۆ لیبیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كه‌م وڵات به‌ده‌نگ هات له‌باره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی توركیا بۆ ناردنی هێز بۆ لیبیا
مه‌ودا میدیا-

وڵاتی میسر په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاساكه‌ی په‌رله‌مانی توركیای تایبه‌ت به‌ ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ لیبیا شه‌رمه‌زار كردو به‌ پێشێلكاری وه‌سفی كرد.

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا داواكه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیای په‌سه‌ند كرد بۆ ره‌وانه‌كردنی هێزی توركیا بۆ لیبیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌و ئه‌م كاره‌ی توركیای به‌پێشێلكردنی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دانا.

به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ڕێككه‌وتنی توركیا و حكومه‌تی ویفاقی لیبیا به‌بێ‌ بنه‌مای یاسایی داده‌نێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ یه‌ك هه‌ڵوێست بن و ده‌ستتێوه‌ردانی كاروباری لیبیا ره‌ت بكه‌نه‌وه‌، هاوكات داواشی له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌ به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئاست ئه‌م پرسه‌ هه‌ستێت.
Qaiwan
Qaiwan