کوردستانی

خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان مووچەی فەرمانبەرانی زیادكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان مووچەی فەرمانبەرانی زیادكرد

مەودا میدیا-

خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بڕیاریدا بە زیادكردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی رۆژئاوای كوردستان بە ڕێژەی لە %150 و بەشێوەی هەمیشەیی.

فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارەكە بە فەرمی دەرچووە و لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و تەواوی فەرمانبەرانی رۆژئاوای كوردستان مووچەیان زیادكراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "مووچەی فەرمانبەران بەڕێژەی لە %150 زیادی كردووە و بەپێی بڕیارەكە هەر فەرمانبەرێك ئەگەر بۆ نمونە 100 هەزار لیرەی سوری هەبێت، مووچەكەی ئەبێت بە 250 هەزار لیرەی سوری".

وتیشی "بڕیارەكە كاتی نییە و بەشێوەی هەمیشەیی بەردەوام دەبێت".

Qaiwan
Qaiwan