کوردستانی

سلێمانی... سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی... سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

مەودا میدیا-

سەرپەرشتیاری لیژنەی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوه.

عەبدوڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری لیژنەی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە، تا كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ سێ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "یەكێك لە تووشبووەكانی دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیە و ژمارەیەكی تر لە تووشبووانیش دۆخیان باش نییە".

ئەوەش لە كاتێكدا رۆژی رابردوو تەنیا لە پارێزگای سلێمانی 11 هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا.

Qaiwan
Qaiwan