ئەدەب و هونەر

ژن چی پێ خۆشە لە كاتی سێكس؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژن چی پێ خۆشە لە كاتی سێكس؟
مەودا میدیا-

سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگار، دروود و رەحمەت لە ‌پێغەمبەری ئازیز (صلی الله علیە وسلم) و هەروەها لە ئال و یارانی.
بۆ‌ وەڵامی ئەم پرسیارە بە رێگەی شەرعی.

داخوازییەكانی ژن و مێرد لە سەرجێیدا(جماع) بۆ یەكتری تەنها لە سنووری حەڵاڵ و رێپێدراودا بۆیان ئەنجام دەدرێ، ئەوەی حەرامە نەخێر و هەرلایەك بۆ ئەوەی تری بكات هاوكار و هاوبەش دەبێ لە گوناه و سزایەكەی.. 
ئەوەی حەرامە روونە، سەرجێی كۆم(الدبر) و سەرجێی وەختی بێنوێژی و وەختی نیفاس، یاخوود سەرجێی كاتی رۆژووی فەرز و وەختی ئیحرام لە حەج و .. بەدەر لەوانە یان حەڵاڵە یان شەرع لێی بێدەنگ بووە، واتە رێپێدراوە، وەكو مژینی ئەندام و رەحەتبوونی هەردوولا بە دەست و پەنجە بەكارهێنان... 
ئێمە هەرچەند لە رووی عورف و ئەدەب و سروشتەوە پێمان باش نییە دەم بەكار بێت لە كاری سێكسی بەڵام ناكرێ حەرام بكرێ چونكە دەقێكمان نییە لە قورئان و فەرموودە بە ئاشكرا حەرامی كردبێ.. رەنگە بكرێ لە رووی پێوانەوە پێوان بكرێ لەسەر حەرامكردنی پیسەكان (ویحرم علیهم الخبائپ) یان هەر شتێك زیان بدات حەرامە.

 ئەگەر بەكارهێنانی دەم ببێتە مایەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی حەتمەن حەرام دەبێ.. لە رووی رەوشتە بەرزەكانیش، هەیبەت كەم دەكاتەوە یاخوود دەمێك كە بۆ نانخواردن و زیكر و یادی خوا و قسەی خێر بێت چۆن دەگونجێ لە دامێندا بەكار بێت!؟ بۆیە وتومانە ئەوە دەكەوێتەوە نێوانی ژن و مێردەكە خۆیان، با زۆركردنی تێدا نەبێ چونكە پەیوەندی هەشە بە حەز و بێزەوە، رەنگە ئافرەتێك بێزی دەمی خۆی بەكار بهێنی لە شەهوەتی مێردی، دەبێ رێزی لێ بیگرێ و زۆری لێ نەكرێ، لە راستیش ئەو جۆرە رەفتارانە دزەیان كردووە لە ناموسوڵمانان و رۆژئاوەوە و خزاوەتە نێو ئێمەوە و شتێكی ناسروشتی و نامۆیە.

ئەم بابەتە لە پێگەی تایبەتی بە پرسیارییە شەرعییەكان وەرگیراوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان