کوردستانی
ژنێك مێردەكەی خۆی كوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی كێشەی نێوانیانەوە ژنێك مێردەكەی خۆی كوشتووە و لە كاتی لێكۆڵینەوەشدا دانی پێداناوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "ئەو ژن و مێردە پێشتر كێشەو دەمەقاڵێیان هەبووە، ژنەكەی وتویەتی كە پێشتر مێردەكەی لێی داوە".
باسی لەوەشكرد "بەهۆی ئەو كێشەوە، ژنەكە هەستاوە بە كوشتنی مێردەكەی ئەوكاتەی مێردەكەی لە خەودا بووه".
وتیشی "ژنەكە ئەو كارەی بە چەقۆ كردووە و دوای ئەوەی برینداری كردووە تا گەیاندویانەتە نەخۆشخانە پیاوەكە گیانی لە دەستداوە".