کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە کار لەسەر رێكخستنه‌وه‌ی مووچه و بوودجه و خه‌رجییه گشتییه‌كان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌دواین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای سەربازیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی مووچه و بوودجه و خه‌رجییه گشتییه‌كان كرا، به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته‌ی هاتووەته پێشه‌وه.
پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌دواین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای سەربازیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی مووچه و بوودجه و خه‌رجییه گشتییه‌كان كرا، به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته‌ی هاتووەته پێشه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 18/6/2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 و نه‌جات عه‌لی ، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوه.
له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه، پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا باسكرد، كه تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی بودجه و مووچه، كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی په‌سندكراوی چاكسازی ده‌كات و له‌سه‌ر دانانی به‌رنامه و پڕۆژه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌و مووچه‌ی پله باڵا‌و تایبه‌ته‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ل ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته‌ی هاتووەته پێشه‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "پاڵپشت به مادەی 4ی ناو پڕۆژه یاسای پەسندکراوی چاكسازی حكومه‌ت له‌بواری پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، هه‌وڵه‌كان به‌ئاراسته‌ی رێكخستن و هاوتاكردنی مووچه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌بێت، هاوكات بۆ ده‌ستباری دۆخه‌كه گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه گشتیه‌كان ده‌بێ، به‌تێگه‌یشتنمان له سه‌ختی باری دارایی ئێستای هه‌رێم".
كۆبوونه‌وه، جه‌ختی له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێكی گونجاو كرده‌وه، كه له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوودجه و به‌رنامه‌كانی ژمێریاری سه‌ربازی وه‌زاره‌ت، راپۆرتی پوخت و دیراسه‌كراو ئاماده بكرێت و دوای گفتوگۆی وورد، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت.
بیروڕا



