کوردستانی

ئایا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە مانگی شەشداین، بەڵام فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە ئەمەش ناڕەزایەتی کەرتی تەندروستی و بەشێک لە سێکتەرەکانی دیکەی لێکەوتەوە،  وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت ئەوان بەردەوام لەسەر خەتن بۆ ئەوەی حکومەت بەهەر جۆرێک بێت مووچەی کارمەندان و پزیشکانی تەندروستی دابینبکات ئەوەشی خستەڕوو تاوەکو ئێستا هێج کاتێک بۆ دابەشکردنی مووچە دیاری نەکراو.

د،محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارمەندان و پزیشکان دەستیان کرد بە کارەکانی رووبەڕووبوونەوەی  ڤایرۆسەکە لەمانگی 3ی ئەمساڵدا بڕیار درا جگە لە مووچەی خۆیان دەرەماڵەیەکی تایبەتیان پێ بدرێت بەپێی ریزبەندی بەرکەوتنیان لەگەڵ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهەوڵی دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی توانرا لە ریزبەندی مووچە تەندروستی ببێتە یەکەم وەزارەت، هەورەها ئەو باردۆخەی کە ئێستا تێدیان تەنها وەزارەتی تەندروستی نییە بەڵکو هەموو هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە".

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە وتی "ئێمە بەردەوام لەسەر خەتین بۆ ئەوەی حکومەت بەهەر جۆرێک بێت مووچەی کارمەندان و پزیشکانی تەندروستی دابینبکرێت، چونکە لە ئێستادا کارمەندان و پزیشکانی تەندروستی لەسەرجەم سێکتەرەکانی دیکە ماندووترن".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد "مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی فشارێکی زۆری دروستکردووە، هەروەها تاوەکو ئێستاش هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ دابەشکردنی مووچە".
Qaiwan
Qaiwan