کوردستانی

حکومەتی هەرێم لەبارەی سلێمانییەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم لەبارەی سلێمانییەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

 وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوودجەیەکی فریاگوزاری بەبڕی 2 ملیار دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی تەرخانکرد ئاماژەی بەوەشکرد لە دوای جەژنی رەمەزانەوە رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادیانکرد.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "راێکارەکانی حکومەتی هەرێم دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زانستیانە بووە، هەروەها تا دوای جەژنیش رێکارەکان بەباشی دەڕۆشتن".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوای جەژنی رەمەزانەوە رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادیانکرد، هەروەها رێژەی لە 67% تووشبووان و گیان لەدەستدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە".

وەزیری تەندروستی راشیگەیاند "ئاسانکاری لە خاڵە سنوورییەکان و پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییەکان هۆکاری بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنایە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوودجەیەکی فریاگوزاری بەبڕی 2 ملیار دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی تەرخانکرد".
Qaiwan
Qaiwan