کوردستانی

نۆ بڕیاری نوێ لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی شوێنەکانەوە دەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نۆ بڕیاری نوێ لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی شوێنەکانەوە دەرکرا
مەودا میدیا-

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا تاوەکو 1ی تەمووز نوێژی هەینی و بەکۆمەڵ لە سەرجەم مزگەوتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجام نادرێن و مزگەوتەکان دادەخرێن، هەروەها بڕیار درا شوێنە گەشتیارییەکان دابخرێن.

ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر 9 بڕیاری نوێی دەرکرد و یەکێک لە بڕیارەکان بریتییە لە، تاوەکو 1ی تەمووز لەدوای کاتژمێر 10:00ی شەو بۆ 05:00ی بەیانی سەرجەم بازاڕ و شوێنەکان دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەکان، هەروەها رۆژانی هەینی بازاڕە میلـلییەکان، گۆڕەپانەکانی باڵندە و پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دادەخرێن.

هەروەها بڕیاردرا بە، داخستنی دەرگای مزگەوتەکان و ئەنجام نەدانی نوێژی بەکۆمەڵ تاوەکو 1ی تەمووز، هەروەها یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان، داخستنی سەنتەرەکانی لەشجوانی و وەرزشی، مەلەوانگەکان، شوێنە گەشتیارییەکان، باخچە و پارکە گشتییەکانە تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو، سەرپێچیکارانی بڕیارەکەش سزادەدرێن.

بڕیارەکان لە کاتژمێر 12:00ی شەوی 18 لەسەر 19ی حوزەیرانی 2020ەوە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو 1ی تەمووز کاریان پێدەکرێت.

Qaiwan
Qaiwan