کوردستانی

سلێمانی.. تابێت رێژەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. تابێت رێژەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا-

جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی هەشت تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ئاماژەی بەوەشکرد هەر ئێستا دەست دەکەین بە ناشتنی شەش تەرمی قوربانیانی  کۆرۆنا لە سلێمانی.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی مردووانی کۆرۆنا رایگەیاندووە "بەداخەوە تا ئەم ساتە لە سلێمانی هەشت کەس بە ڤایرۆسی  کۆرۆناوە گیانیان دەستداوە، هەر ئێستا دەست دەکەین بە ناشتنی شەش تەرمی قوربانیانی  کۆرۆنا لە سلێمانی".

سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی مردووانی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەشکرد  "دوو تەرمیش رەوانە شاری کەلار و شاری هەڵەبجەی شەهید کراونەتەوە".

Qaiwan
Qaiwan