کوردستانی
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ 18ی حوزەیرانی 2020 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەی ئاسایی بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکان ئەنجامداو تیایدا گفتوگۆی چڕ لەسەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عیراق کرا.
ئەمڕۆ 18ی حوزەیرانی 2020 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەی ئاسایی بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکان ئەنجامداو تیایدا گفتوگۆی چڕ لەسەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عیراق کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، رۆڵی باڵای پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو ئەوانەی لەو بوارە کاردەکەن بەرز نرخێندرا لە رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە پێویستە حکومەتی ھەرێم بەتەنگە ئەو گیانە بەرزە نیشتمانییەی خزمەتگوزارانی کەرتی تەندروستییەوە بێت لە دابینکردنی ماف و پێداویستی ئەم توێژە گرنگەی میللەتەکەمان کە لەهێلێ پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییەن و نەیانهێشت سیستمی تەندروستی هەرێم بروخێت . ئێمە وەک یەکێتی پشتیوانی تەواوی داوا رەواکانیان دەکەین، چونکە دابینکردنی ژیان و قوتی فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێم ئەرکەو لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا ئەو بارودۆخەی هەرێمی کوردستانی پیا تێپەڕ دەبێت و ئاڵانگارییەکانی بەردەمی تاوتوێ کران ، جەخت کرایەوە لەسەر کۆبوونەوەی بەپەلەی لایەنە سیاسییەکان بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەختەی هەرێم پیا گوزەر ئەکات.
کۆبوونەوەکە بەدواداچوونی بۆ بارودۆخی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، کە لەم دواییانەدا ئاڵۆزی زۆری بە خۆیەوە دیوەو بە رۆژی رووناک سنوری هەرێم دەبەزێنرێی و هاوڵاتیانی سیڤیل دەبنە قوربانی و دووچاری زەرەرو زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی دەبنەوە، بەشێکی زۆری دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاوارە بوون و بەرهەمی کشتوکاڵییان کە تەنها سەرچاوەی بژێوی ژیانیانە وێران بووە. بەهۆی هێرشی فڕۆکەو تۆپبارانی وڵاتانی دراوسێ. پێمان وایە چیتر ناکرێت حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بێ دەنگ بن لە ئاست ئەم هەموو پێشێلکارییەو داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی عیراق دەکەین بۆ پاراستنی سەروەری خاک و ئاسمانی عیراق هەنگاوی بەپەلە بنێت و ژیانی ئەو هاوڵاتییانە بپارێزێت.