کوردستانی
بێدەنگی بەرانبەر داگیرکارییەکانی تورکیا، پێگەی کوردستان لاواز دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامی هەیە لە پاڵ تورکیاشدا ئێران تۆپبارانی ناوچە کوردستانییەکان دەکات، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت "هەر لەشکرکێشیەک بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان نادەستووری و نایاساییە".
کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر لەشکرکێشیەک بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان نادەستووری و نایاساییە، هەروەها پێشلکردنی سەروەری خاکی عیراقە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو هێرشانە کاریگەری زۆر نەرێنی بۆ سەر پێگەی دەستووری هەرێمی کوردستان دروست دەکات، لەبەر ئەوە ئەرکی حکومەت هەرێم و پەرلەمانی کوردستانە بەزووترین کات ئەم بابەتە بخاتە بەرباس، چونکە ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بێت رەنگە دواتر قەوارەیەک نەمێنێت بەناوی هەرێمی کورستان ئەویش قەوارەی دەستووری و فیدڕاڵییە".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە حکومەتی عیراق و پەرلەمانی عیراق و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان بێنە دەنگ و قسەیان لەوبارەوە هەبێت".
باسی لەوەشکرد "پێویستە لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردی لەرێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە بێتە سەرخەت بۆ یەکلاکردنەوە ئەو بابەتە، چونکە لەشکرکێشی تورکیا هاوکات لەگەڵ تۆپبارانەکانی ئێران کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتووی پێگەی هەرێمی کوردستان دروست دەکەن، هەروەها پیش نەگرتن بەم مەترسییە داهاتووی هەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە".