کوردستانی

ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆك لەبارەی نوێژی هەینییەوە بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆك لەبارەی نوێژی هەینییەوە بڕیاریدا
مەودا میدیا-

ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێت به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و ته‌ندروستی گشتی، له‌ كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌ تا سەرەتای مانگی داهاتوو ده‌رگای سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان داده‌خرێن.

بەپێی بڕیاره‌كه‌ی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆك تا 1ی ته‌مووز ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌ داخراوی ده‌مێنێته‌وه‌ و نوێژی هه‌ینی و نوێژی به‌ كۆمه‌ڵیان تێدا ئەنجام نادرێت.

هاوكات، له‌ هه‌ولێریش به‌ هه‌مان شێوه‌ تا یه‌كی ته‌مووز ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌ داخراوی ده‌مێنێته‌وه، بەڵام لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ نوێژی هەینی ئەنجام دەدرێت‌.
Qaiwan
Qaiwan