کوردستانی

نوێترین زانیاری لەبارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەبارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم
مەودا میدیا-

بەپێی نوێترین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 45 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەزار و 217 كەس چاكبوونەتەوە و 89 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سلێمانی 75 تووشبووی كۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرە، وتیشی ئەو تووشبووانەی چاكبوونەتەوە و 14 رۆژ بەسەر چاكبوونەوەیاندا تێپەڕیوە و ماوەی چاكبوونەوەشیان لە مانگ و نیوێك زیاتر نەبێت، دەتوانین سوود لە پلازمای خوێنەكەیان وەربگرین".

لە 1-3-2020ەوە تاوەكو ئێوارەی رۆژی 18-6-2020، لە سلێمانی 2,037 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 70 كەسیان گیانیان لەدەستداوە، 648 چاكبوونەتەوە و 1,296 كەسیش لە نەخۆشخانەن.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تائێستا سێ هەزار و 45 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەزار و 217 كەس چاكبوونەتەوە و 89 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، كە 12 یان لە هەولێرن و 70 شیان لە سلێمانین.

  لە سلێمانی دوێنێ پێنجشەممە 18 ی حوزەیرانی 2020 شەش كەس كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گیانیان لەدەستداوە، لەگەرمیانیش كەسێكی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، هەروەها لە هەڵەبجەش تووشبوویەکى کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

هەر رۆژی پێنجشەممە لە سلێمانی 134 توشبوو و لە هەولێر 47 و لە دهۆك 4 و هەڵەبجەش 14 توشبوو راگەیەندران، لە گەرمیانیش 25 تووشبووی نوێی كۆرۆنا راگەیەندران.
Qaiwan
Qaiwan