کوردستانی

دوو منداڵ بەهۆی گەرماوە لەناو ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو منداڵ بەهۆی گەرماوە لەناو ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

لە شاری کرماشان دوو منداڵ لە یەکێک لە گوندەکانی هەرسین بەهۆی گیرخواردنیان لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان و گەرما و نەمانی هەناسە گیانیان لەدەستداوە.

محەممەد رەزا ئاموویی، جێگری فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرماشان رایگەیاندووە "دوو منداڵ لە یەکێک لە گوندەکانی هەرسین بەهۆی گیرخواردنیان لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان و گەرما و نەمانی هەناسە گیانیان لەدەستداوە".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "کچێکی 3 ساڵان بەناوی دڵنیا و کوڕێکی 4 ساڵان بەناوی حوسێن کە منداڵی پووری یەکدی بوون، سواری ئۆتۆمبێلی خێزانەکەیان بوون و لەکاتی یاریکردن دەرگای ئۆتۆمبێلەکەیان لێ دادەخرێت و بەهۆی هەوڵی زۆر بۆ کردنەوەی دەرگاکە و هەبوونی هەتاو لەهۆش خۆیان چوون، هەروەها داوی دوو کاتژمێر خێزانەکانیان دەیان دۆزنەوە لەرێگەی چوون بۆ خەستەخانە گیان لەدەستدەدەن".

ئاموویی ئەوەشی خستووەتەڕوو "بە هاتنی وەرزی گەرما دەبێت خێزانەکان زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن و بەهیچ شێوەیەک منداڵ لەنێو ئۆتۆمبێل و لە گەرمادا جێنەهێڵن".
Qaiwan
Qaiwan