کوردستانی

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە چەند هاوڵاتییەك لە هەرێم شەهیدبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە چەند هاوڵاتییەك لە هەرێم شەهیدبوون
مەودا میدیا-

فرۆكە جەنگییەكانی توركیا شارۆچكەی شیلادزێ بۆردووماندەكەن، بەهۆی بۆردومانەكەشەوە چەند هاوڵاتییەك شەهیدبوون و چەند هاوڵاتییەكیش برینداربوون.

بەڕێوەبەری شارۆچكەی شیلادزێ رایگەیاند "بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سێ هاوڵاتی گیانیانلەدەستداوە، یەكێك لە هاوڵاتییەكان دانیشتوی ناحیەی كانی ماسییە دوو هاوڵاتییەكەی دیكەش دانیشتووی شارۆچكەی شیلادزێ-ن".

هەر بەپێی زانیارییەكان بۆردوومانەكە بۆ سەر ناوچەكانی سنووری نێروە و رێكانە، ئەو هاووڵاتیانەش لە گوندی سیدان شەهید بوونە، كە ئەمڕۆ لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە بۆردومان كراوە.

دوای بۆردوومانی چەند رۆژی رابردووی سوپای توركیا و بەزاندنی ئاسمانی عیراق لە لایەن فڕۆكە توركییەكانەوە ، حكومەتی عیراق نامەی ناڕەزایەتی دایە باڵیۆزی توركیا لە بەغدا و داوایكرد، ئەنقەرە كۆتایی بە پێشێلكردنی سەروەری عیراق بهێنێت، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هیچ لێدوان و بەیاننامەیەكیان لەوبارەیەوە نەبووە.

هاوكات ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی، لە پێشیانەوە عەرەبستانی سعوودیە بە بەیاننامەی رەسمی ئیدانەی هێرش و بۆردوومانەكانی سوپای توركیایان بۆ سەر خاكی عیراق كردووە. 
Qaiwan
Qaiwan