کوردستانی
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگا: سلێمانی دەتوانێت ئاسانتر لەگەڵ بەغدا رێكبەكەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت هەرێمی سلێمانی ئاسانتر لەگەڵ بەغدا دەتوانێت لەسەر بودجەو موچەی فەرمانبەران و رادەستكردنی سامانی سروشتی رێكبەكەوێت و گیرۆدەی گرێبەستی هیچ وڵاتێك نییە.
رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پۆستێكدا لەفەیسبوكی خۆی ئاماژەی بەوەشداوە" وەك چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكرێت هەرواش مامەڵە لەگەڵ هەرێمی سلێمانی دەكرێت نەك وەك ئەوەی دەڵێن دەچنەوە سەربەغدا! مەگەر ئێستا هەرێمی كوردستان سەربەكوێیە؟ بێگومان سەربە بەغدایە و لاوازانەش چاوی لەدەستیەتی."
دەقی نوسینەكەی رێكەوت زەكی
شەرعیەتی هەرێمی سلێمانی
١/ حەوت ساڵی ڕابردوو دوو ھەوڵی سیاسی و ئابووری ھەبون بۆ پچڕان لەبەغدا، سەرەنجام ھەوڵە ئابووریەكە (ئابووری سەربەخۆ) ھەوڵە سیاسیەكە (ڕیفراندۆم) شكستیان ھێناو ئەنجامەكەی وەرگرتنی دەیان پۆست لەعیراق و موحتاجبونی دەستی بەغدابوو ، بەبێ ئەوان حكومەتی ھەرێم تەنھا یەك موچەی تەواوەتی پێنەدراوە.
٢/لەدوای ھاتنەوەی ھەواڵ لەبەغداو نوسراوەكەی دیوانی چاودێری دارایی عیراق كەداوای زۆر دۆسیەو داھاتی نەوت و ناوخۆ لەحكومەتی ھەرێم دەكات، لەئەگەری ڕودانی ڕێككەوتنی لەوجۆرە لامەركەزی ئیداری و دارایی بەبێ داھاتی نەوت و ناوخۆ سودێكی ئەوتۆی نامێنی و دەبێت سلێمانی ماددەی ١١٩ ی دەستوری عیراق جێبەجێبكات، كەبریتیە لەدروستكردنی ھەرێمێ سلێمانی بەتەنیشت ھەرێمی ھەولێرەوە، ھەروەك چۆن حكومەتی ھەرێم داوای جێبەجێكردنی دەستور لەبەغدا دەكات، ئێمەش لەداوای دەستوریی زیاترمان نەوتووە، لەنوسینەوەی دەستوری عیراقیشدا بەڕێزان (مام جەلال و كاك نەوشیروان و كاك مەسعود) بەشدارو ڕەزامەندبون (بەماددەی ١١٩ ەشەوە) سەرەنجام زۆرینەی زۆری خەڵكی ھەرێمی كوردستان دەنگیان پێداوە.
٣/ ئێمە دوای سێ دەیە لەحوكمڕانیەكی ناسەركەوتوو داوای مۆدێلێكی دیكە لەبەڕێوەبردن دەكەین، نەشەڕی براكوژی نە دوئیدارەییەكەی نەوەدەكانە، بەڵكو دوو ھەرێم وەك دوو برای تەباو ماڵ جیاواز بەڵام خاوەن خۆبەڕێوەبەری جیاواز وەك ھەموو مۆدێلە سەركەوتوەكانی جیھان، نەیەكێتی واز لەجەماوەر و بارەگاو پێگەوە گۆڕی شەھیدەكانی دەھێنێت لەھەولێرو دھۆك نەپارتی لێرە واز لەوانە دەھێنێت، ھیچ حزبێك لەھیچ شوێنێكی دیكە قەدەغەو قاچاغ نابێت و ھەركەس لەشوێنی خۆی بەردەوام دەبێت لەچالاكی سیاسی خۆی، بەڵام دوو ھەرێم و بەڕێوەبرنی جیاوازمان پێویستە، ھەروەك چۆن ئێستا ھەموو حزبەكان لەبەغداو كەركوك و خانەقین كەلەدەرەوەی ھەرێمی كوردستانیشە ھەن و خاوەن پێگەو چالاكی مەدەنی و سیاسین، دەیان نمونەمان ھەیە كە سلێمانی لای حكومەتی ھەرێم وەك كوڕی دایكێكی جیاواز تەماشا دەكرێت.
٤/ ئێستا كەپاشەكەوتی موچە تەپەی پێی دێت، ھەرێمی سلێمانی ئاسانتر لەگەڵ بەغدا دەتوانێت لەسەر بودجەو موچەی فەرمانبەران و ڕادەستكردنی سامانی سروشتی ڕێكبەكەوێت و گیرۆدەی گرێبەستی ھیچ وڵاتێك نییە، وەك چۆن مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی كوردستان دەكرێت ھەرواش مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی سلێمانی دەكرێت نەك وەك ئەوەی دەڵێن دەچنەوە سەربەغدا! مەگەر ئێستا ھەرێمی كوردستان سەربەكوێیە؟ بێگومان سەربە بەغدایە و لاوازانەش چاوی لەدەستیەتی.
٥/ پاڵنەری سەرەكی ئەم داوایە ، دۆزینەوەی دەرچەیە بۆ دەربازبون لەدۆخی خراپی ئابووری و بژێوی موچەخۆران و خەڵك، دابینكردنەوەی مووچەی مانگانەو بوژاندنەوەی خزمەتگوزاریە، میللەت لەدەرەوەی بارەگاكانی حكومەت دەكوڵێت و تەحەمولی نەماوەو وەڕس بووەو مافی خۆشیەتی، حەوسەڵەی ناڕاستی پیاوە كەشخەكانی سەرتەلەفزیۆن و ھۆڵی كۆبونەوەكانی نەماوە، ھەروەك لەھەموو ئەو پیاوە بێدەنگانەش توڕەیە كەلەكاتی ھەڵبژاردندا لەدەرگای دەدەن، زۆربەی خەڵك بەدوای خۆشگوزەرانیەوەیە نەك شیعارات، ھەواڵێكی گوزەرانی شەھیدان بپرسن كەزو زو بەباسی خوێنی ئاڵیان شەرعیەت بەخۆتان دەدەن.
مەرجی سەركەوتنی ھەرێمی سلێمانی ڕێككەوتنە لەگەڵ بەغداو ڕەخساندی دەرفەتی فرەیییە لەبەڕێوەبردندا بۆ ھەموو حزبێكی سیاسی بەپێوەری ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان.
ڕێكەوت زەكی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی