کوردستانی

چ بڕیارێک لەسەر راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت لە هەرێم؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چ بڕیارێک لەسەر راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەدرێت لە هەرێم؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رۆژ بەرۆژ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روو لەزیادبوونە بە تایبەتیش لە پارێزگای سلێمانی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "لەسەر ئاستی تاکە کەسی خۆپارێزییەکان بەردەوامە، بۆیە پەنا نابەینە بەر قەد‌ەغەی هاتووچۆ".

د.محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی راگەیاندنی قەدەغە هاتووچۆوە بە مەودا میدیای راگەیاند "قەدەغەی هاتووچۆ کۆمەڵێک مەرجی هەیە لە کۆمەڵێک حاڵەتی دیاری کراو دەسەپێنرێت، هەروەها لە ئێستادا ئێمە هیچ پێشنیازێکمان نەکردووە بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر ئاستی تاکە کەسی خۆپارێزییەکان بەردەوامە، بۆیە پەنا نابەینە بەر قەد‌ەغەی هاتووچۆ، بەڵام ئەگەر  ناچاربین ئەوە یەکێکە لە هەڵبژاردنەکان".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی ئاشکرا کرد "قەدەغەی هاتووچۆ لە ئێستادا لەناو کۆمەڵگە ئەو کاریگەرییەی پێشتری نابێت، بەڵام ئەگەر ئێستا خۆپارێزی تاکەکەسی بەرزبێتەوە زۆر کاریگەری زیاتر دەبێت لە بێشنیازکردنی قەدەغەی هاتووچۆ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 3045 کەس تووشی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 1217 کەسیان چاکبوونەتەوە و 89 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan