کوردستانی
پەرلەمانتارێك:حكومەت موچە نادات، بەڵام پارەی مانگی 5 ی داوەتە كۆمپانیایەكی توركی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت،"حكومەت دەڵێت پارەیان بۆ مووچە نیە بەڵام باخەڵیان پڕە بۆ كۆمپانیا توركییەكان ملیۆنان دۆلاریان هەڵڕشتووە".
هاوڕێ مەلا ستار لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەم نووسراوە دەردەكەوێت كە حكومەتی هەرێم ئامادەیە ملیۆنەها دۆلار بدات بە كۆمپانیا توركییەكان و شەریك و هاوبەشە تایبەتەكان و نەناسراوەكان و ناڕوونەكان، كە بەناوی قەرزی كۆمپانیا، سەدان میلۆن دۆلاریان لەسەر خەڵكی كوردستان كردووە بە ماڵ، بەڵام هەر ئەم حكومەتە ئامادە نییە مووچەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و مامۆستایان و كەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە و ھێزاكانی ناوخۆ و چین و توێژە جیاجیاكانی كوردستان بدات".
دەقی نوسینەكەی هاوڕێ مەلا ستار
حكومەت دەڵێ پارەمان بۆ مووچە نیە بەڵام بەپێی ئەم نوسراوەی ئەمرۆ، باخەڵیان پڕە و بۆ كۆمپانیا توركییەكان ملیۆنان دۆلاریان هەڵڕشتووە!
موگەنەڵ ئینێرجی
١٩\ ٦\ ٢٠٢٠
وەرگرتنی كرێی فرۆشتنی نەوتی حكومەتی هەرێم
گەنەڵ ئینێرجی ( گەنەڵ یان كۆمپانیا) ئەوەیرادەگەیەنێت كە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پارەی فرۆشی نەوتی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠٢٠ی بەدەست گەیشتووە.
هاوبەشەكانی (تەق تەق) بڕی (٣.٤) ملیۆن دۆلاری تەواویان وەرگرتووە، كە لەو بڕە (١.٩) ملیۆن دۆلاری پشكی گەنەڵ بووە.
هاوبەشەكانی (تاوكێ) بڕی (٢٦.٨) ملیۆن دۆلاری تەواویان وەرگرتووە، كە لەو بڕە (٦.٦) ملیۆن دۆلاری پشكی گەنەڵ بووە.
تێبینی:
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بیانووی نەبوونی پارە، مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان نادات، و هێشتا مووچەی مانگی ٢ی مووچەخۆرانی نەداوە. بەڵام بەپێی ئەم نووسراوەی گەنەڵ ئینێرجی، حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان زۆر دەستكراوە و سنگ فراوانە. ئەوەتا كرێی مانگی ٥ی ئەمساڵی پارەی فرۆشتنی نەوتی لەگەڵ ئەم كۆمپانیایەی سەر بە حكومەتی توركیا ساف كردووە، هەموو پارەكانی داونەتێ. بەم نووسراوە دەردەكەوێت كە حكومەتی هەرێم ئامادەیە ملیۆنەها دۆلار بدات بە كۆمپانیا توركییەكان و شەریك و هاوبەشە تایبەتەكان و نەناسراوەكان و ناڕوونەكان، كە بەناوی قەرزی كۆمپانیا، سەدان میلۆن دۆلاریان لەسەر خەڵكی كوردستان كردووە بە ماڵ، بەڵام هەر ئەم حكومەتە ئامادە نییە مووچەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و مامۆستایان و كەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە و ھێزاكانی ناوخۆ و چین و توێژە جیاجیاكانی كوردستان بدات، و وا سەرقاڵی بڕینی مووچەكانیشیانە.