کوردستانی
ژمارەی قوربانیانی بۆردوومانی توركیا لە شیلادزێ بەرزبوویەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەی قوربانیانی بۆردوومانی سوپای توركیا لە شیلادزێ بۆ پێنج كەس بەرزبوویەوە و بەشێك لە هاوڵاتیانی ئەو شارۆچكەیەش ناڕەزایی دەردەبڕن.
دوای ئەوەی لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای توركیا سێ هاوڵاتی شەهیدبوون و كەمێك پێش ئێستاش دوو تەرمی دیكە لە قوربانیانی ئەو رووداوە گەیەندرانەوە نەخۆشخانەی شیلادزێ، بەوەش ژمارەی قوربانییەكان گەیشتە پێنج كەس.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە هاوڵاتیانی ناوچەكە وەرگیراوە، بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان لە كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی سیدانی سەر بە ناوچەی ڕێكانی شیلادزێ ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا پێنج كەس شەهیدبوون.
دوای ئەوەی خەڵكی ناوچەكەش چوون بۆ هێنانەوەی تەرمی شەهیدەكانیان، هەوڵ دەدەن بنكە سەربازیەكانی توركیا بسوتێنن ، بەڵام هێزێكی زۆری زێرەڤانی و ئاسایش لەناوچەكە بڵاوە پێكراوە بۆ پاراستنی بنكە سەربازییەكان و و ڕێگری لەخۆپیشاندەران دەكەن .