ستایڵی نوێ
مەریەم فارس بەشێوەیەکی وروژێنەر دەرکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی مەریەم فارس، نوێترین وێنەی بڵاوکردەو جلێکی نیمچە رووتی لەبەردایە و لەسەر کەشتییەکە، بەشێک لە هەوادارانی رەخنەیان لێگرتووە.
مەریەم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بە مایۆ و شۆرتێکەوە بڵاوکردەوە، ئەمەش وایکردووە بەشێوەیەکی وروژێنەر دەربکەوێت.
مەریەم فارس، خەڵکی شاری لوبنانە، و لە ساڵی 1983 لەدایکبووە، بە یەکێک لە گۆرانیبێژ و ئەکتەر و سەماکەرە دیارەکانی لوبنان دادەنرێت، خاوەنی چەندین گۆرانیە، و بەشداری چەندین فلیمی کردووە، هەورەها یەکێکە لە خانمە جوانەکانی لوبنان.