کوردستانی
شەڕ و پێکدادان روویدا کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو ناوچەی سنووری پارێزگای دیالە شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعش روویدا و لە هەردوولا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو ناوچەی سنووری پارێزگای دیالە شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعش روویدا و لە هەردوولا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
عەدنان تەمیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی هەڵوەشاوەی قەزای شارەبان رایگەیاند "لە ناوچەی نەوفەلی دەوروبەری قەزاکە 40کم لە باکووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە بە نیشانشکێن چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە و سەربازێکی عیراقیش برینداربووە، بەهۆی ئەو هێرشەی نیشانشکێنەکانەوە، هێزە ئەمنییەکانی عیراق هەڵمەتیکی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکە دەستپێکردووە".
هەروەها راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە "لە ناوچەی عەلیاوە لە سنووری قەزای خانەقین، هێزێکی فەوجی 3ی لیوای 23ـی حەشدی شەعبی هەوڵێکی دزەکردنی چەکدارانی داعشیان پووچەڵکردووەتەوە، هەروەها هەر لەو ناوچەیە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعش روویداوە و چەکدارێکی داعش بریندار بووە".