کوردستانی
بڕیاری نوێ لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی کۆبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی رێکارە نوێیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت "بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی نادرێت".
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 20ی حوزەیرانی 2020 لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە بەمەبەستی باسکردنی رێکارە نوێیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵسەنگاندنی ئەم باردۆخەی کە لە ئێستادا هەیە".
سەبارەت بە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەکرد "بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی نادرێت، بەڵام رێوشوێنی پێویست بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و بەریەککەوتن و تێکەڵاو بوون دیاری دەکرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە کۆرۆنا ژمارەی کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی 2222 کەسە و لەو ژمارەیە 732 کەسیان چاکبوونەتەوە و 75 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.