کوردستانی

ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە و زیانەکانی ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە و زیانەکانی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە کۆگایەکی ناوچەی پیشەسازی هەولێر کەوتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، هۆکاری ئاگرەکەش بۆ شۆرتی کارەبا گەرێندراوەتەوە.

رائید سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 12:50 خولەک ئاگر لە کۆگایەکی هەڵگرتنی سوتەمەنی لەجۆری گازوایل  کەوتەوە و هۆکاری ئاگرەکەش بۆ دروستبوونی شۆرتی  کارەبا دەگەرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد  "خۆشبەختانە ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووەو،تەنها زیانی مادی بووە لەناو زیانەکانیش دوو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا گواستنەوەی سوتەمەنی و ناو کۆگاکەش بەتەواوی سوتاوە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای نزیکی یەک کاتژمێر توانرا ئاگر کە بەتەواوی کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئەگەر زوو کۆنتڕۆڵ نەکرایە گۆکاکانی تەنیشتی دەسوتان".


Qaiwan
Qaiwan