کوردستانی

بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانی مەترسی تەواوەتی لەسەر سلێمانی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانی مەترسی تەواوەتی لەسەر سلێمانی راگەیاند

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەر پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سلێمانی بە تەواوی لە كۆنترۆڵی كۆرۆنا دەرچووە و ئێستا لە هەر كۆڵان و گەڕەكێك سێ ماڵ تووشبووی كۆرۆنای تێدایە و لە هەفتەی داهاتوودا ئامارەكە زیاتر دەبێت.

سەفین رەسوڵ، بەرێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بڕە پارەیەی كە سەرۆكی حكومەت بۆ تەندروستی سلێمانی دابینكردووە هیچ سودێكی نییە، با هەموو هاولاتیان ئەوەبزانن تازە سلێمانی نوقمی كۆرۆنا بووە، ئێستا هەر كۆڵان و گەڕەكێك سێ  هەڵگری كۆرۆنا تێدایە، هەفتەی داهاتوو دەبێتە حەوت ماڵ، رۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر باسی رێگری لە كۆرۆنا بكەین بۆ سلێمانی، تازە ئەو قۆناغەمان تێتپەڕاند و هیچ شتێك نییە بۆ رێگریكردن لەو نەخۆشییەو سلێمانی تازە تێكەوت بە خراپی، ئەمە ئەو مەترسییەبوو كە ئێمە پێش چەند هەفتەیەك باسمان دەكرد".

وتیشی "سلێمانی تازە لە قۆناغی خۆپارێزی تێپەڕبوو، چووە قۆناغی چارەسەری، ئەو چانسەمان لە دەستدەرچوو كە پێشتر بە خۆپارێزی كۆنترۆڵ دەكرا، ئێستا تەنها ئەوەمان پێدەكرێت بەپێی ئەو ئیمكانیەتەی كە هەیە لە كارمەند و كەلوپەل و كاری تەندروستی خزمەت بە هاوڵاتیان بكرێت، تووشبوون لە هەڵكشاندایە و ژمارەی تووشبوونی كارمەندانی تەندروستیش لە زیادبووندایە".

Qaiwan
Qaiwan