کوردستانی

عەلی حەمە ساڵح: بەتەواوی دژی بڕینی مووچەین و چارەسەریش چاکسازییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی حەمە ساڵح: بەتەواوی دژی بڕینی مووچەین و چارەسەریش چاکسازییە
مەودا میدیا-
 
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت گۆڕان بۆ ئەمە نەھاتە حکومەت کاتی بڕیارە ئاماژەی بەوەشکردووە بە تەواوی دژی بڕینی موچەین و چارەسەریش چاکسازییە.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "ئەو دزیو تاڵانیەی لە نەوت و خاڵی سنوری و کۆمپانیاو مشەخۆری و قاچاخی جگەرو جگەرەو ھێلکەو چیمەنتۆ، کراوە؛  ئێستاش ھەر دەکرێت، هەروەها بڕیاربوو ڕێککەوتن و کارنامەی حکومەت بۆ چاکسازی بێت، نەک بڕینی موچە، لە واقعدا چی لەو گەندەڵی و تاڵانیە کەم بووەتەوە؟ ھیچ؟ گۆڕان بۆ چاکسازی و بە نیەتی چاکسازی چووە حکومەت ، ئەگەر ئامادەی چاکسازی نەبن و ڕۆژانە دزی لەم میللەتە بکەن بۆ من ببمە شەریکیان".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا ئەوانەی شەو ڕۆژ خەریکی قاچاخی و گەندەڵین، وا پیشاندەدەن بەرگری لە موچەخۆر دەکەن، مانگانە ٢٠ ملیۆن دۆلارت  تەنیا لە قاچاخی جگەرە دەستبکەوێت، کەچی باسی مافی موچەخۆر بکەیت!!! بە دەیان دۆنم زەویت تاڵانفرۆش کردبێت و بێی موزایەدە بەسەر ئێمە بکەیت!".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ھەموو خاڵی سنوری لەگەڵ وڵاتێک داھاتەکەی بۆ کۆمپانیایەکی حزبەکەت بێت، شەو و ڕۆژ باسی چاکسازی ڕوکەش بۆ خەڵک بکەیت، فەرمون لە بری کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەری فعلی،  ڕێگا لەو دزی و گەندەڵیەی خاڵە سنوریەکان بگرن، کە شەش مانگە بە وردەکاری خستمانە بەردەستتان و مانگانە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە.. چوار مانگە بڕیارتان بۆ دەرکردوە کوا ئەنجامەکەی؟، فەرموو بەو ھەموو دزی و گەندەڵیانەی دۆسیەی نەوتدا بچنەوە، فەرموو بەو ھەموو سەرانە وەرگرتنانەدا بچنەوە تەنانت لە بازگەکانیش دانراوە. 
لەبری بڕینی موچەی خەڵک، دەبێت ئەو ھەزاران خانەنشینی نایاسایی و شەھید و کەمئەندامی ساختەو بندیوارە ببڕن کە لە یاسای چاکسازی جێگیکرا، هەروەها بەبێ موزایەدەو نمایش بە نیەتێکی پاک ئەوەی  زانیومانە لەدزی و تاڵانی کوردستان خستمانە بەردەست حکومەت! بڕیاربوو چاکی بکەن ، بەڵام تائێستا کردار نیە!".

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئەوەشی نووسیوە "گۆڕان بۆ دژایەتی نادادی و زوڵم دروستبوو، نەک زاڵم بتوانێت بەکاری بھێنێت بۆ دابۆشینی دزی و پۆخڵەواتەکانی، باوەڕی تەواوم وایە گۆڕان دەبێت لە زووترین کاتدا بڕیاری خۆی لەسەر ئەم دزی و گەندەڵی و نادادی و شێوازی حومکمڕانی و بەشداری گۆڕان تێیدا  بدات". 

لە کۆتایشدا دەڵێت "نە بەرنامەی گۆڕان و نە باوەڕ و ئیمانی خۆمان  ھی ھاوبەشی و شەریکی ئەم فۆڕمە لە حوکمڕانی نیە.
نەک ئامادە نیم دینارێکی حەرام بخۆم،  خانەنشینیش ڕەتبکەمەوەو پێشنیاری بڕینی موچەی خۆمانیش بکەین، ئیدی بۆچی خەڵک بەشەریکی قاچاخچی و دزمان بزانێت".
Qaiwan
Qaiwan