عیراقی
پرۆفیسۆرێكی عیراقی چارەسەری كۆرۆنای دۆزیوەتەوە و ئەنجومەنی وەزیرانیش كاری لەسەر دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پزیشكی پسپۆڕی عیراقی لە بواری ڤایرۆس ئاشكرای كرد، لە میانەی هەوڵەكان گەیشتوین بە دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كۆرۆنا، دەشڵێت، ئەو چارەسەرە لەماوەی چوار رۆژدا كەسی تووشبوو چارەسەرى تەواوەتی وەردەگرێت و لەسەر 100 كەس تاقی كراوەتەوە و سەركەوتووبوو.
پرۆفیسۆر محەمەد فەحام، پزیشكێكی بواری ڤایرۆسە لە عیراق لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكدا باسی لەوەكردووە "توانیمان بگەین بە دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كۆرۆنا، چارەسەرەكەش بە هاوكاری پسپۆڕانی كۆلێژی پزیشكی پێی گەیشتوین".
باسی لەوەشكرد "ئەو چارسەرە هیچ كاریگەری خراپی لەسەر تووشبووانی كۆرۆنا نابێت، لە ماوەی چوار رۆژدا كەسی تووشبوو چارەسەری تەواوەتی وەردەگرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "چارەسەرەكە هەموو جۆرە تووشبوویەكی كۆرۆنا بە قورس و سوك چاك دەكاتەوە، دەتوانین بە مانگێك كۆتایی بە كۆرۆنا لە عیراق بهێنێت، لە ئێستاشدا ئامادەین چارەسەرەكە بدەین بە كارگەی دەرمانی سامەڕا و چارەسەرەكەش لەسەر 100 كەس تاقی كراوەتەوە و سەركەوتوو بووە".
بەپێی زانیارییەكان، نوسینگەی ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەدەمەوە چونی بۆ ئەو چارەسەرە هەبووە و باسی لەوەكردووە پەیوەندی بە پزیشكەكانەوە دەكەن.