عیراقی

عیراق... هەزار و 808 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق... هەزار و 808 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق توشبوونی هەزار و 808 كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق راگەیاند و تا دێت ژمارەی تووشبوون لە بەرزبوونەوەدایە.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق 10 هەزار و 75 پشكنین بۆ هاوڵاتیان كراوە و دەركەوتووە هەزار و 808 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون".

لە رەسافە 125 كەس، لە كەرخ 320، لە مەدینە توب 7، لە نەجەف 67، لە سلێمانی 257، لە هەولێر 63، دهۆك 6، كەربەلا 82، كەركوك 39، دیالە 42، واست 91، بابل 40، بەسرە 114، میسان 148، دیوانییە 115، زیقار 231، ئەنبار 18، موسەنا 21، نەینەوا 11، سەلاحەدین 11 كەس تووشبوون.

لە و ماوەیەدا 850 كەس چاكبوونەتەوە و 67 گیانیان لە دەستداوە و كۆی تووشبووانیش بۆ 32 هەزار و 676 كەس بەرزبووەتەوە و كۆی چاكبووەكانیش 14 هەزار و 785 و كۆی مردنیش بۆ هەزار و 17 بەرزبووەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan