کوردستانی

هۆكاری خنكانی گەنجێك ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری خنكانی گەنجێك ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

لە بەنداوی عەلیاوای قەرەداغ، گەنجێك لە كاتی مەلەكردن خنكاو بەرگری شارستانیش دەڵێت دوای هەوڵێكی زۆر توانرا گەنجەكە دەربهێنرێتەوە.

بەرگری شارستانی سلێمانی بڵاویكردەوە "ئەو گەنجە ناوی (ر،ئ،ئ) و تەمەنی 26 ساڵە و لە بەنداوی عەلیاوای قەرەداغ لە كاتی مەلەكردن خناوە".

باس لەوەشكراوە "دوای هەوڵێكی زۆر كە تیمی مەلەوانی دوكان و دەربەندیخان بەشداربوون توانرا تەرمی ئەو گەنجە دەربهێنرێتەوە".

Qaiwan
Qaiwan