کوردستانی

كارمەندێكی تەندروستی سلێمانی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو گیانی لە دەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارمەندێكی تەندروستی سلێمانی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو گیانی لە دەستدا

مەودا میدیا-

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی مردنی كارمەندێكی تەندروستی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە راگەیاند.

هاوژین عوسمان، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، كارمەندێكی تەندروستی بەناوی كەوسەر تەها لە نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی بەهۆی ئەوەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە گیانی لە دەستدا".

ئەوەشی باسكردووە "چەند رۆژێكە تووشی ڤایرۆسەكە بووە و تەندروستی ناجێگیر بووە، ئێوارەی ئەمڕۆ رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ كراوە و دوای چەند كاتژمێرێك گیانی لە دەستداوە".

كەوسەر تەها، ئەو كارمەندەی تەندروستی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا
Qaiwan
Qaiwan