کوردستانی

پەكەكە هێرشیكردە سەر بنكەیەكی سەربازيی توركیا و كوژراو هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەكەكە هێرشیكردە سەر بنكەیەكی سەربازيی توركیا و كوژراو هەیە
مەودا میدیا-

هێزێكی گەریلایی پارتی كرێكارانی كوردستان هێرشیانكردە سەر بنكەی سەربازیی توركیا و بەپێی زانیارییەكان سەربازێكی توركیا كوژراوە، هاوكات بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگریی توركیا هێرشەكە لە نزیك سنووری ئێرانەوە كراوەتە سەریان.

وەزارەتی بەرگریی توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "لە سنوورەكانی ئێرانەوە تەقە لە بنكەیەكی سەربازیی وڵاتەكەی كراوە، لە ئەنجامی ئەوەشدا دوو سەرباز بریندار بوون و یەكێكیشیان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە مردووە".

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی "چنگی پڵنگ" هێرشی كردووەتە سەر بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەوتەی خۆشیان ئامانجیان لەناوبردنی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانە لە ناوچە شاخاوییەكان.

Qaiwan
Qaiwan