عیراقی

پەرلەمانی عیراق گرنگترین پڕۆژە یاسای پەسەندکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق گرنگترین پڕۆژە یاسای پەسەندکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بە ئامادەبوونی نزیکەی 178 پەرلەمانتار کۆبووەوە بەمەبەستی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای قەرزکردنی ناوخۆ و دەرەوە بۆ پارەدارکردنی کورتهێنان لە ساڵی 2020 بەکۆی دەنگی پەرلەمانتاران توانرا پڕۆژە یاساکە پەسەندبکرێت.

حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بە ئامادەبوونی نزیکەی 178 پەرلەمانتار  پەرلەمانی عیراق کۆبووەوە بەمەبەستی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای قەرزکردنی ناوخۆ و دەرەوە بۆ پارەدارکردنی کورتهێنان لە ساڵی 2020، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا توانرا ئەو پڕۆژە یاساییە پەسەندبکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو پڕۆژە یاساییە زۆر گرنگە، چونکە دەتوانرێت قەرز بکرێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە بودجەی ساڵی 2020 دروستبووە".

حەسەن ئاڵی وتی "دوای ئەوە ئەو پڕۆژە یاساییە پەسەندکرا دەنێرێت بۆ حکومەتی عیراق بەمەبەستی جێبەجێکردنی و پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی 2020  و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عیراق".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان