جیهانی
بڕیار لەسەر فەريزەى حەجى ئەمساڵ درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتى حەج و عهمرەى سعوديە رایدەگەیەنێت بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە، فەريزەى حەجى ئەمساڵ تەنها بۆ دانيشتووانى وڵاتەكە سنووردار دەبێت ئاماژەی بەوەشکردووە حاجى لەدەرەوەى وڵاتهوه وهرناگرن.
وەزارەتى حەج و عهمرەى سعوديە رایدەگەیەنێت بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە، فەريزەى حەجى ئەمساڵ تەنها بۆ دانيشتووانى وڵاتەكە سنووردار دەبێت ئاماژەی بەوەشکردووە حاجى لەدەرەوەى وڵاتهوه وهرناگرن.
وەزارەتى حەج و عهمرەى سعوديە لە راگەيەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە "بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا كه لە زياتر لە 180 وڵات بڵاوبووهتهوه و زياتر لە ٩ مليۆن كەسی تووشكردووه و گيانلەدەستدانى نزيكەى نيو مليۆنى ديكەی لێكهوتووهتهوه، راكێشاوه".
لە راگەيەنراوەكەى وەزارەتى حەج و عهمرەى سعووديەدا هاتووە "بەهۆى بەردەوامبوونى بڵاوبوونەوەى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، زيادبوونى مەترسييەكانى سەر گواستنەوەى نێودەوڵەتى و قەرەباڵغييەكان، هەڵكشانى بەردەوام لە ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە لە جيهان، وەزارەتى حەج و عهمرە، فەريزەى حەجى ئەمساڵ سنووردار دەكات تهنها بۆ ئەوانەى كە لە سعودیه نيشتەجێن و حاجیانی دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەمساڵ ناتوانن بەشداری ئەو مەراسیمە بکەن".