کوردستانی

وادەی کەرەنتینەکردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی کەرەنتینەکردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ کەرەنتینی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات و دەرگای پەرلەمان بۆ دەسپێکردنەوەی کارەکانی کرایەوە، سەرۆكی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت هیچ رێگریەك نەماوە لە بەردەم کۆبوونەوەکانی پەرلەمان.

رێواز فایه‌ق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "هیچ رێگریەکی یاسايی و سیاسی بۆ دەسپێکردنەوەی کارەکان و کۆبوونەوەکانی پەرلەمان نەماوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە مانگێکە پەرلەمانی کوردستان کۆنەبووەتەوە، هەروەها بەهۆی تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی کۆرۆنا لەناو پەرلەمانی کوردستان بڕیاری کەرەنتینەکردنی بۆ ماوەی 14 رۆژ، ئەمڕۆش ئەو 14 رۆژە کۆتایی هات.
Qaiwan
Qaiwan