گشتی

10 رێگای بنەڕەتی بۆ پەیوەندییەكی سەركەوتوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


10 رێگای بنەڕەتی بۆ پەیوەندییەكی سەركەوتوو
مەودا میدیا-

بوونی پەیوەندیی خۆشەویستی یان هاوڕێتی سەركەوتوو پێویستی بە هۆكاری راستەقینە و دروست هەیە بۆ بەردەوامی، لێرەوە 10 رێگات بۆ پێشنیاز دەكەین كە دەتوانیت سوودی لێوەربگریت لە بنیاتنانی پەیوەندییەكی سەركەوتوودا:

یەكەم: متمانە، بوونی متمانە بە كەسی بەرانبەر بۆ پەیوەندییەكی تەندروست گرنگە، هەركات گومانت لا دروستبوو بەرانبەر ئەوی دیكە، ئەوا وردە وردە پەیوەندییەكەتان بەرەو لاوازی و نەمان دەچێت.

دووەم: رێزگرتن، رێزگرتنی بەرانبەر و هاوڕێكەت یەكێكە لە هۆكارەكانی بەردەوامی و پتەوبوونی پەیوەندییەكەتان، نابێت بێ رێزی بەرانبەر هاوڕێكەت بكەیت و لەبەردەم خەڵكدا كەموكوڕییەكانی دەربخەیت، ئەوە لە كەسێتی خۆت و ئەویش كەمدەكاتەوە.

سێیەم: بەیەكگەیشتن و پێكەوبوون، ئەو دوو سیفەتە هۆكارن بۆ ئەوەی زیاتر لەیەك نزیك ببنەوە و لەیەك تێبگەن، هەروەها خاڵی هاوبەشی دیكە لە نێوانتان دروستدەبێت و ئەوەش پەیوەندییەكەتان قوڵـتر دەكاتەوە.

چوارەم: نەرمی نواندن، لە دروستكردنی پەیوەندییەكی سەركەوتوو و درێژخایەندا نەرمی نواندن كارێكی باش و بەسوودە، ئەوە دەبێتـە هۆی خۆگونجاندن لەگەڵ هاوڕێكەت، بەو هۆیەیشەوە دەتوانن ببنە خاوەن پەیوەندییەكی درێژخایەنی تەندروست.

پێنجەم: هاوبەشیكردن، هاوبەشیكردن لە هەندێك كاری وەكو وەرزشكردن و دروستكردنی خواردن و سەیركردنی فیلم گرنگن بۆ بەردەوامیی پەیوەندییەكی تەندروست، بەو هۆیەشەوە زۆر كاری بەسوود كۆتان دەكاتەوە بەتایبەت بۆ هاوسەرەكان.

شەشەم: كات بەسەربردن پێكەوە بەتایبەت بۆ ژن و پیاوەكان بۆ بەردەوامیی پەیوەندییەكی بەسوود زۆر پێویستە، بەو هۆیەوە پەیوەندیی هاوسەرێتییان زیاتر پتەو و ژیانیان بەختەوەر دەبێت.

حەوتەم: هاوڕێتی خێزانەكان، هاوڕێ و هاوژینەكان بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانیان بەهێزتر بێت دەتوانن لەگەڵ خێزانەكانیشیان زیاتر تێكەڵ بن و پەیوەندیی دروستبكەن، بۆ نموونە دەتوانن بۆ خواردن بانگهێشتی یەكتر بكەن یان پێكەوە گەشت و سەیران بكەن و بەهۆیەوە پەیوەندییەكانیان بەرەوپێشەوە دەچێت.

هەشتەم: گەیشتنە چارەسەری مام ناوەند، كاتێك هاوڕێ یان ژن و پیاوەكان كێشەیان دەبێت پێویستە بەدوای چارەسەرێكی مام ناوەندا بگەڕێن، ئەوە دەبێتە هۆی پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و هۆكارێكە بۆ چاكەخوازی و ئاییندەی ژیان و پەیوەندییەكی تەندروست.

نۆیەم: داوای لێبوردن، كاتێك لە نێوان هاوڕێ یان برا و خوشك و هاوسەرەكانیشدا كێشە دروستدەبێت و دوایی دەردەكەوێت كێ هەڵە بووە، پێویستە ئازایانە داوای لێبوردن بكات، داوای لێبوردن نیشانەی لاوازی نییە، بەڵكو خاوەن كەسایەتییە بەهێزەكان بەرانبەر هەڵەكانیان داوای لێبوردن دەكەن.

دەیەم: نرخپێدان، لەگەڵ هاوبەشەكەت، یان هاوڕێكەت كە پێكەوە ئیشدەكەن یان خوێندكارن یان گەشت دەكەن پێویستە نرخ بدەنە كارە باشەكانی یەكتر، ئەوە هۆكارێكی باشە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییەكەتان و زوو زوو ئەنجامی بدەن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان