کوردستانی

زیاتر لە 200 تووشبووی کۆرۆنا لەم شارەی هەرێم چاکبوونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە  200 تووشبووی کۆرۆنا لەم شارەی هەرێم چاکبوونەتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی کەرکوک رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا  293 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر لە داهاتوودا ژمارەی تووشبووان زیاد بکات لەوانەیە رووبەڕووی کێشە ببنەوە.

سامان یابە عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "لە شاری کەرکوک لەسەرەتای هاتنی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا 972 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 293 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و 35 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە زیاتر کەسانی بەتەمەن و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، هەروەها ئەو کەسانەشی لە نەخۆشخانەن تەندروستیان بەگشتی باشە، بەڵام هەندێک کەسیشیان هەیە لە ژێر ئامێری هەناسەداندان".

ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتییان بەرێژەیەکی زۆر کەم پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن، تاوەکو ئێستا گرفتی تەندروستییمان نییە، بەڵام ئەگەر لە داهاتوودا ژمارەی تووشبووان زیاد بکات لەوانیە کێشەی گەورەمان بۆ دروستببێت".
Qaiwan
Qaiwan