کوردستانی
پارێزگاری نوێی دهۆک بناسە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بە کۆی دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەن عەلی تەتەری وەکو پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژارد.
عەلی تەتەر کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆ پارێزگاری دهۆک، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگا بە زۆرینەی دەنگ وەک پارێزگاری دهۆک هەڵبژێردرا.

پارێزگاری نوێی دهۆك کێیە؟
عه‌لی ته‌ته‌ر تۆفیق محه‌مه‌دئه‌مین
- 15ی 10ی 1968 له ناحیه‌ی نێروه‌ی رێكان، قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك له‌دایكبووه.
- دكتۆرای له مێژووی نوێ و هاوچه‌رخ هەیە.
- له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌ی ئێران بووە.
- تاوەکو 2001 له ریزی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان كاری كردووه.
- له ساڵی 2002 بووه‌ته كارگێڕی لقی دهۆك.
- له كۆنگره‌ی 13ـی ساڵی 2010ی پارتی، بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه.
- پێشتر به‌رپرسی لقه‌كانی 10ی سۆران، 8ی زاخۆی بووه.