جیهانی
تەقینەوەكەی تاران دەنگۆی جیاوازی دروستكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە تارانی پایتەختی ئێران، لە نزیك ناوەندێكی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە، تەقینەوە لە كۆگایەكی غازدا روویدا.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم كە ئاژانسێكی نیمچە فەرمی ئێرانە، بە پشت بەستن بە زانیاریی بەرپرسانی دەوڵەت تەقینەوەكەی شەوی رابردوو لە ناوچەیەكی سەربازیی رووینەداوە، بەڵكو لە كۆگایەكی غازدا لە نزیك ناوەندێكی سەر بە وەزارەتی بەرگریی روویداوە.
لە لایەكی دیكەوە، ناوەندی دۆخی لەناكاوی تاران، بڵاویكردەوە "دوای تەقینەوەكە داوای هیچ ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنیان لێنەكراوە و هیچ كەسێك بە هۆی تەقینەوەكەوە زیانی بەرنەكەوتووە".
لای خۆیەوە حەمید رەزا گودەرزی، جێگری پارێزگاری تاران ئاماژەی بەوە كردووە "لێكۆڵینەوە لەبارەی تەقینەوەكە دەستیپێكردووە".
لە هەمان كاتدا ستونەكانی كارەبای سەرەكی شاری شیراز-ی سەر بە پارێزگای فارس بە هۆكارێكی نەزانراو تەقینەوە تیایدا روویدا و ئاگریان گرت، بەو هۆیەشەوە تاریكی باڵی بەسەر نیوەی شارەكەدا كێشا.
ئەو تەقینەوانە كە لە دو شوێنی جیاواز روویاندا، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیيەكان نیگەرانی ئەوەی لای هاوڵاتیانی ئێران دروستكردووە كە وڵاتەكەیان دووچاری هێرش بوبێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی هەواڵی ئەوەش بڵاوبوویەوە كە ئیسرائیل هێرشی كردووەتە سەر بنكەیەكی سەربازی لە تاران.
هەرچەندە، تائێستا بەرپرسانی ئێران قسەی كۆتاییان لە بارەی تەقینەوەكانەوە نەكردووە، بەڵام هەندێ هەواڵی دیكە باس لەوە دەكەن، تەقینەوەكەی تاران لە سەربازگەی پارشین (پارشید) لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بووە بۆ سەر ئەو بنكەیە كە تاقیكردنەوەی چەكی ئەتۆمی تێدا ئەنجامدراوە و یەكەی كۆگاكردنی پێداویستیەكانی كردووەتە ئامانج.