عیراقی

حزبوڵڵا دوای دەستگیركردنی دوو سەركردەی هەڕەشە لە كازمی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبوڵڵا دوای دەستگیركردنی دوو سەركردەی هەڕەشە لە كازمی دەكات
 مەودا میدیا-

هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق چوونە سەر بارەگایەكی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عیراق و دوو سەركردە و چەند چەكدارێكیان دەستگیركرد، دواتریش هێزێكی تایبەتی حەشدی شەعبی چووە سەر بارەگای دژە تیرۆر و دەستگیركراوەكانی ئازادكردووە . 

بەرە بەیانی ئەمڕۆ، هێزەكانی دژەتیرۆر و هەواڵگریی عیراق، چوونەتە سەر بارەگای سەرەكی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عیراق و دوو سەركردە و چەند چەكدارێكیان دەستگیركردووە، دواتر هێزێكی تایبەتی حەشدی شەعبی چووەتە سەر بارەگای دژەتیرۆری عیراق و دەستگیركراوەكان ئازادكراون. 

هاوكات، هەر بەهۆی جموجۆڵی ئەو هێزانەشەوە شەوی رابردوو لە شەقامەكانی بەغدا هێزی سەربازی بڵاوەپێكراون و لە چەند شەقامێكیش كاروانی هێزە عێراقییەكان بینراوە و تەقەكراوە .  

بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، ئەبو عەلی عەسكەری كە بەرپرسێكی سەربازی حزبوڵڵای عیراقە، لە تویتێكدا هەڕەشەی لە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق كردووە و بە خیانەتكار ناویبردووە، تۆمەتباریشی كردووە بەوەی دەستی هەبووە لە كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.

تا ئێستا هیچ لایەنێكی فەرمی عیراقی لەبارەی رووداوەكەوە لێدوانی نەداوە، بەڵام چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە حزبوڵڵا رایانگەیاندووە "ژمارەی ئەو كەسانەی دژەتیرۆر دەستگیریكردبوون 13 كەس بوون و كە سێكیشيان سەركردە بوون، دواتر هێزێكی حەشدی شەعبی ئازادی كردوون و رادەستی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەمنیی حەشدی شەعبی كراونەتەوە".
  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان