کوردستانی

شەش كەسی دیكە لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش كەسی دیكە لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەرپرسێكی تەندروستيی سلێمانی ئاشكرایدەكات، ئەمڕۆ هەینی شەش كەسی دیكە لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستيی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سلێمانی 131 كەس گیانیان لەدەستداوە بە كۆرۆنا، ئەمڕۆش تا ئێستا شەش كەس گیانیان لەدەستداوە".

وتیشی "ژمارەیەكی بەرچاو لە نەخۆشەكانی كۆرۆنا باری تەندروستییان جێگیر نییە، ئەو نەخۆشانەشی نیشانەیان تێدا نیيە لە نەخۆشخانەكان وەرناگیرێن، چونكە جێنابێتەوە".

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستيی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد "لە سلێمانی تەنيا چوار نەخۆشخانە تایبەتن بە تووشبووانی كۆرۆنا".


Qaiwan
Qaiwan