تەندروستی

توێژینەوەیەك: تیشكی خۆر چالاكیی كۆرۆنا بەرێژەی 90% كەمدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


توێژینەوەیەك: تیشكی خۆر چالاكیی كۆرۆنا بەرێژەی 90% كەمدەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی ئەنجامی نوێترین توێژینەوە تیشكی خۆر بەڕێژەی سەدا 90 چالاكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر جەستەی مرۆڤ كەمدەكاتەوە، بەوەش رێگە خۆشدەكات بۆ كەمبوونەوەی رێژەی مردن بەو ڤایرۆسە، بەڵام تا ئێستا تەندروستی جیهانی لەبارەی ئەم توێژینەوەیە نەهاتووەتە دەنگ.

 توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، لەدوای بەركەوتنی خۆر تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 34 دەقیقەدا كاریگەری ڤایرۆسەكە لەسەر جەستەی مرۆڤ بەرێژەی سەدا 90 كەمدەكات.

بەڵام سەرباری زانیارییەكانی ناو ئەو توێژینەوەیە پسپۆران پێیان وایە تیشكی خۆر هیچ گۆڕانكارییەك لەئاماری ژمارەی توشبووان دروست ناكات، تەنها دەبێتە هۆی سنورداركردنی چالاكی ڤایرۆسەكە لەسەر جەستەی كەسی تووشبوو و كەمبوونەوەی ژمارەی مردن.

 زیاتر لە 9 ملیۆن كەس لەسەرانسەری جیهان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون، لەو ڕێژەیەش نزیكەی 500 هەزاریان گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەی توێژەران و پزیشكان لەسەر ئەوە كۆكن بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمی لەوەرزی هاویندا دەبێتە هۆی سنورداركردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرنا و كەمبوونەوەی چالاكیەكانی ڤایرۆسەكە پێچەوانەی ئەوەی لەوەرزی زستاندا بەدی دەكرێت، بەڵام رێكخراوی تەندروستی جیهانی گومانی لەئەنجامی ئەو توێژینەوانە هەیە و بەڕەسمی پشتڕاستی نەكردۆتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان