گشتی

بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەی نیمچە رووتەوە زیندانی دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەی نیمچە رووتەوە زیندانی دەكرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە، دادگای تاوانە ئابوورییەكان سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ژنە سەماكار سەما میسری راگەیاند، هەروەك بڕیارەكە پێبژاردنی مادی بە بڕی 300 هەزار جونیەی میسری لەگەڵدایە و بۆ ماوەی 3 ساڵیش لەژێر چاودێری پۆلیسدا دەبێت.

داواكاری گشتی میسر داوای كردبوو كە سەما میسری زیندانی بكرێت بە تۆمەتی ئەنجامدانی بڵاوكردنەوەی وێنەی نیمچە رووت و گرتەی ڤیدیۆیی لە لاپەڕەكانی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی كە زیانی بۆ رەوشتی گشتی كۆمەڵگە هەیە، هەروەها وەكو بانگەشەش بوو بۆ ئەوەی كە كاری لەشفرۆشی كارێكی ئاسایی بێت.

داواكاری گشتی میسر سەما میسری بەوەش تۆمەتبار كردووە بەوەی ئەو كارانەی هەوڵێكە بۆ تێكدانی بەهاكانی خێزان لە كۆمەڵگەی میسریدا، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشی بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە ئاشكرایانە بەكارهێناوە.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان