تەندروستی

خواردنی شەکری سپی چی بەسەر لەشی مرۆڤ دێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنی شەکری سپی چی بەسەر لەشی مرۆڤ دێنێت
مەودا میدیا-

شەکر سپی یەکێک لەو خواردنانەوە کە مرۆڤ حەزی زۆری بۆی هەیە، هەندێک لە مرۆڤەکان رۆژانە چەند جارێک شەکر دەخۆن یان راستەوخۆ شەکرە سپیەکە یان لە شیرینییە ئامادەکراوەکان، جیانەکراوەتەوە شەکری سپی زیانیکی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ بە گشتی هەیە لەو زیانانەش:

یەکەم: کێشی لەش زیاد دەکات و هاوسەنگی لەش تێک دەدات.
دووەم: زیاد خواردنی شەکر دەبێتە هۆی درووستبوونی نەخۆشییەکانی دڵ.
سێیەم: خواردنی دەبیتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
چوارەم: پێست تێکدەدات چرچولۆچی دەکات و زیپکەی سەر پێست زیاد دەکات.
پێنجەم: زۆر خواردنی گەنجێتی ناهێڵێت و بەرەو پیربوونت دەبات.
شەشەم: خواردنی شەکری سپی بێزاری لەش و تووشی خەمۆکیت زیاد دەکات.
حەوتەم: خواردنی زیاد لەپێویست دەبێتە هۆی تێکچونی کاری گورچیلە.
هەشتەم: زیان بە ددانەکانت دەگەیەنێت و تووشی کلۆربوون و هەوکردن و رەش بوونی دەکات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە