تەندروستی

تۆ هەڵدەچی و بەزوویی توڕە دەبیت؟ ئەم رێگایانە بگرە بەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆ هەڵدەچی و بەزوویی توڕە دەبیت؟ ئەم رێگایانە بگرە بەر
مەودا میدیا-

هەندێك لە مرۆڤەكان زوو زوو تووشی دۆخی هەڵچوون یان توڕەبوون دەبن، بەشێوەیەك كاریگەریی خراپ لەسەر شێوازی ژیان و دەوروبەریشیان دەكات. ئەم 10 رێگەیە دەتوانن هاوكارت بن بۆ ئەوەی توڕە نەبیت:

یەكەم: ئەو كاتانەی هەستدەكەی هەناسەت توند بووە و خەریكە توڕە دەبیت، هەوڵبدە 10 جار هەناسەی قوڵ هەڵبكێشیت و بیدەیتەوە، بەو شێوەیە ئۆكسجینی ناو جەستەت زیاد دەكات و فشاری خوێنت كەم دەكات و وات لێدەكات هەست بە ئارامی بكەی.

دووەم: دەبێت هەوڵبدەی ئەو بابەتانە بهێنیتەوە بیری خۆت كە پێیان بێزار و توڕە دەبیت، هەروەها بیری خۆتی بخەرەوە كە توڕەبوون كارێكی باش نییە و لە بیركردنەوەی لۆژیكی دوورت دەخاتەوە.

سێیەم: خۆت بخەرە شوێنی ئەو كەسەی كە بەهۆی هەڵسوكەوتییەوە توڕە و هەڵچوو بوویت، وای دابنێ كە ئەو كەسە بۆ ئەوە واینەكردووە كە تۆ توڕە بكات، بەڵكو هەر خۆی وا بیردەكاتەوە یان هەڵسوكەوت دەكات، بۆیە ئەوە پەیوەندی بە ژیانی ئەوەوە هەیە و نابێت تۆ توڕە بیت.

چوارەم: هەوڵبدە بەردەوام لێبوردە بیت، بیر لە دۆزینەوەی رێگەیەكی نموونەیی بكەرەوە كە ببێتە رێنیشاندەرت بۆ لێبوردن لەوكاتەی توڕەیی فشارت بۆ دەهێنێت.

پێنجەم: ئەو كاتانەی بەهۆی هەڵسوكەوت یان كێشەیەكەوە بێزار و توڕە دەبیت، وا بیربكەرەوە ئەوە كاتییە و دەڕوات و پێویست ناكات خۆتی بۆ تێكبدەیت، كێشەكان تەنیا پەیوەندییان بە كاتەوە هەیە و ئەگەر ئارام بگری، ئەوا نە توڕە دەبیت نە بێزار.

شەشەم: پرسیار لە خۆت بكە دەربارەی گرنگی كێشەكانت، بەشێوەیەك ئایا ئەو هەڵسوكەوت و كێشەیەی رووبەڕووت دەبێتەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانت دروست دەكەن، پاشان لەبری ئەوەی بیر لە كێشەكانت بكەیتەوە هەوڵبدە بیر لە خۆشییەكان و ئەو شتە جوانانە بكەرەوە كە زیاتر گرنگن لات.

حەوتەم: هەوڵبدە بدە شۆخی و نوكتە بكەی، رووی كێشەكان بگۆڕە بۆ خۆشی، لەم رووەوە میوە خواردن كاریگەریی باشی هەیە لە كەمكردنەوەی قەبارەی كێشەكان و توڕەبوونت، بەردەوامیش هەوڵبدە ئاسایی و ئاسان سەیری كێشەكانت بكەی بۆ ئەوەی شیرازەت تێكنەدەن.

هەشتەم: پرسیار لە خۆت بكە: هیچ شتێك هەیە بتوانێت هەڵسوكەوتت بۆ باشتر بگۆڕێت؟ هەتا ئەگەر شتەكە بچووكیش بێت، هەنگاوێك بنێ بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانت لەبری توڕەبوون و هەڵچوون، هەروەها گوزارشت لە هەڵچوونت بكە بەبێ كردار.

نۆیەم: زۆرجار كات كێشەكانت بۆ چارەسەر دەكات ئەگەر تووشی هەڵچوونی زۆر نەبیت و ژیان لە خۆت تێكنەدەی، بیر لە كێشەكانی رابردووت بكەرەوە كە تێپەڕیوون بێ ئەوەی كاریگەریی نەرێنی زۆریان لەسەر ژیانت بەجێهێشتبێت.

دەیەم: ئەگەر هەستت بە توڕەبوون و بێزاری كرد، ئەوا پەیوەندی بە هاوڕێیەكتەوە بكە كە دوور بێت لە كێشەكان، هەروەها بۆی باسبكە بۆچی بێزار و توڕەی، ئەوەشی پێ بڵێ كە دەتەوێت لەو هەستكردنەت رزگارت ببێت، بە زۆری ئەو كەسانەی دوورن لە كێشەكان بۆچوونی جێگرەی باشیان لایە كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بێزاربوونت پارمەتیت دەدەن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە