تەندروستی
دوو چارەسەری ئاسان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدا لە پشتبەستن بە دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەیەكی زوودا و رایگەیاند "دەستشۆردن و تێكەڵاو نەبوونی كۆمەڵایەتی" دوو باشترین رێگەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ماوەیەكی دوورتر.
هانز كلۆگ، بەڕێوەبەری هەرێمایەتی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئەوروپا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی وتوویەتی "دەستشۆردن و تێكەڵاو نەبوونی كۆمەڵایەتی، رۆڵیان وەكو رۆڵی چاوەڕوانكراوی دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنایە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "دەگونجێ چارەسەری كۆرۆنا لەماوەی ساڵێكدا بدۆزرێتەوە"، هۆشداریشیدا لەوەی "بەڵام ئەوە چارەسەرێكی سیحری نییە"، بۆ ئەو قەیرانە تەندروسییە جیهانییەی ئێستا هەیە.
بەڕێوەبەری هەرێمایەتی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئەوروپا راشیگەیاند "باوەڕم وانییە ئەو دژە كۆرۆنایەی چاوەڕوان دەكرێت بەرهەم بهێنرێت چارەسەری تەواوەتی پەتاكە بكات"، روونیشیكردەوە "هیچ دەستەبەرییەك نییە لەو رووەوەی بۆ هەموو كەسەكان وەكو یەك كاریگەریی باشی هەبێت".
هەروەك ترسی خۆشی نەشاردووەتەوە لەوەی كە "دەرفەتی یەكسان بۆ هەموو دەوڵەتەكان هەبێت" كە دەستیان بگاتە ئەو دڤە كۆرۆنایەی دەدۆزرێتەوە.
ئەو بەرپرسە باڵایەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی روونیكردووەتەوە "رێوشوێنەكانی دەستشۆردن و تێكەڵاونەبوونی جەستەیی و كۆمەڵایەتی لە باشترین و كاریگەرترین چارەسەركانن تا ئەوكاتەی نەخۆشەكە بەرگری لە دژی پەیدا دەكات".