گشتی
بۆچی منداڵی ساوا پێدەکەنێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
دایک و باوک هەمیشە پرسیاری ئەوەیان لە مێشکدایە بۆچی منداڵەکەیان لە تەمەنی ساوایدا پێدەکەنێت، لەو بارەیەشەوە توێژینهوەیهکی به‌ریتانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارەی داوەتەوە.
بەپێی توێژینەوەکە، منداڵی ساوا به‌هۆی گوێبیستنی ده‌نگێکی نوێ یان دیمه‌نێک کە یه‌که‌مجاریان بێت بیبینن پێدەکەنن ، هەروەها وتوشیانە منداڵان تا ته‌مه‌نی 18 مانگی خۆیان ناناسنه‌وه، بۆیه کاتێک خۆیان لهئاوێنهشدا ده‌بیننه‌وه پێده‌که‌نن پێیانوایه که‌سێکی نامۆیان بینیوه.
هەروەها توێژەران رایانگەیاندووە، منداڵان هیچ له‌باره‌ی چه‌مکی کاته‌وه نازانن، بۆیه ئه‌و یاریه‌ی ملیۆنان منداڵ دێنێته پێکه‌نین له‌جیهاندا یاری شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوه‌کانه و پیشاندانیه‌تی به‌خێرایی، ئه‌و یاریه جۆرێک له شۆکیان بۆ دروست ده‌کات ئه‌وه‌ش واده‌کات تاچه‌ند دووباره‌ی بکەیتەوە ئه‌وان زیاتر پێده‌که‌نن، هەروەها به‌پێی توێژینه‌وه‌که دەستلێدان لە منداڵەوە دەتوانێت منداڵی ساوا بهێنێتە پێکەنین و کلیلی یەکەمی پێکەنینە.