تەکنەلۆژیا
ئۆتۆمبێلەکانی کیا خەڵاتی نوێ دەبەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەو كەسانەی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا ئۆتۆمبێڵەكانی كیایان كڕیوە، لە كاتی كڕینیانەوە تا 90 ڕۆژ، باسی كەمترین كێشەیان كردووە لە ئۆتۆمبێڵەكانیان.
كۆمپانیای "كیا مۆتۆرز" پلەی یەكەمی كەرتی ئۆتۆمبێڵی بەدەستهێنا لەمیانەی "توێژینەوەی كوالێتییە یەكەمەكان" (IQS) لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، كە لە كۆمپانیای "جەی دی پاوەر" (JD Power) دەردەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی تەنیا 136 كێشەیان لە 100 ئۆتۆمبێڵدا ڕاگەیاند، بەمەش كیا بۆ ساڵی شەشەم لەسەر یەك یەكەم دەبێت لە نێوان ئەو هێما زۆر و جۆاروجۆرەی ئۆتۆمبێڵ كە لە بازاڕدا هەن، ئەو كارەی دیڤ سارجێنت، جێگری سەرۆكی "جەی دی پاوەر" بۆ كاروباری كوالێتی ئۆتۆمبێڵ، بە "كاروانێكی ڕیزپەڕ و بێ وێنە" وەسفی دەكات.
سەركەوتنە بەردەوامەكانی كیا لە توێژینەوەی كوالێتییە یەكەمەكان بەشێوەیەكی بنەڕەتی بۆ هەردوو ئۆتۆمبێڵی فۆرت (یان سیراتۆ) و سوڵ دەگەڕێتەوە، كە دوو باشترین ئۆتۆمبێڵن، لە نێوان 10 باشترین جۆرەكانی كەرتی ئۆتۆمبێڵ. بەتێكڕایی چەند جۆرێكی ئۆتۆمبێڵەكانی كیا لەڕووی ئەداوە سەركەوتنیان بەدەست هێناوە، لەوانەش: فۆرت (ئۆتۆمبێڵە تێكچەقیوەكان Compact Car)، سیدۆنا (مینیڤان Minivan)، سۆرێنتۆ (وەرزشیی فرەمەبەستی مامناوەندی بەرز Upper Midsize SUV)، سوڵ (وەرزشیی فرەمەبەستی بچووك Small SUV).
شون یوون، سەرۆكی "كیا مۆتۆرز" لە ئەمەریكای باكوور و سەرۆكی جێبەجێكاری لە "كیا مۆتۆرز"ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕایگەیاند: "شەرەفێكی گەورەیە كە بۆ ساڵی شەشەم لەسەر یەك پلەی یەكەمی كەرتەكانی ئۆتۆمبێڵ لە توێژینەوەی "جەی دی پاوەر"ی ئەمەریكی بۆ كوالێتیی یەكەمەكان بەدەست دێنین و لە لووتكەی هێما بازرگانییەكانی ئەم بازاڕە فراوانە دەبین، ئەمە ئەو ئەركەشمان دەخاتەسەر كە دەبێ لە هەوڵەكانمان بەردەوام بین و هەموو هەوڵێك بدەین بۆ ئەوەی ببینە باشترین". یوون ئاماژەی بەوەشدا كە "لەژێر ڕۆشنایی بردنەوە باشترین پلە و براوەبوونی چوار ئۆتۆمبێڵ لە جۆرەكانی خۆیان و -چوار ئۆتۆمبێڵی دیكەش یەكێك لە سێ پلە یەكەمینەكانی جۆری خۆیان بەدەست هێناوە-، لێرەشەوە فەلسەفەی هێمای كیا لە "پێشكەشكردنی هەموو ئەوەی كە پێویستە" بەردەوام دەبێت و بەرهەمەكانی پێشكەشی بازاڕی ئۆتۆمبێڵ دەكات، كە بازاڕێكی پڕ ركابەرییە".
جێی باسە كە راپۆرتی ساڵانە، پشت بە شیكردنەوەی وەڵامەكانی 87,282 توێژەر، تایبەت بە 189 ئۆتۆمبێڵ و لەمیانەی 26 جۆر دەبەستێت. هەڵسەنگاندنی ئۆتۆمبێڵەكانیش لەسەر چەند بنەمایەك دەبن، لەوانەش: ئەزموونی هاژووشتن، ئەدای بزووێنەر و گێڕ و كۆمەڵێك كێشەی پەیوەست بە كوالێتیی ئۆتۆمبێڵەكان و ئەو كێشانەی خاوەن ئۆتۆمبێڵەكان باسی دەكەنەوە.