عیراقی

پرسەی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرسەی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا-

لە شاری بەغدا بە ئامادەبوونە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و بەشێک لە بەرپرسەکانی عیراق و لایەنگرانی حەشدی شەعبی پرسەی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، سەرۆکی پێشووی فەیلەقی قودس بەڕێوە چوو.

هەریەک لە "عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق، هادی عامری، عەمار حەکیم، فالح فه‌یاز، نووری مالیكی و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای شیعەکان" ئامادەی پرسەکە بوون.

بڕیارە تەرمی ئەبو مەهدی موهەندیس لە شاری نەجەف بە خاک بسپێردرێت، هەروەها  رۆژی سێشەممەش تەرمی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمانی ئێران بە خاک بسپێردرێت.

بەرە بەیانی 3ی کانونی دووەمی 2020  بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا هەریەک لە قاسم سولەیمانی، سەرۆکی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند سەرکردەیەکی دیکەی حەشدی شەعبی کوژران.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان